ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتلەتیکۆ مەدرید داواکارییەکانی خۆی بۆ ڕۆیشتنی جواو فیلیکس بە خواستن ئاشكرا دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتیانكردەوە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیە ڕێگە بە ڕۆیشتنی جواو فیلیکسی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەكەی بدات بە خواستن یانەكە جێبهێڵێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە جواو فیلیکس دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت، بەتایبەتی دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەكە.

فیلیكس لە ساڵی 2019 لە بەنفیكاوە بە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕۆخی بلانكۆسەوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی ڕیكۆرد ئەتلەتیكۆ ئامادەیە بە خواستن یاریزانەكەی بداتە یەكێك لە یانەكانی پریمەرلیگ كە دەیانەوێت بیگوازنەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای بڕی 8 ملیۆن پاوەند دەکات لە بەرامبەر ئەو خواستنەدا، بە مەرجێک ئەو یانەیەی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ فیلیکس بکات دەبێت مووچەی یاریزانەکە بدات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئەرسیناڵ دەیەوێت بۆ جێگای گابرێل خیسۆس و مانچێستەر یۆنایتدیش دەیەوێت بۆ جێگای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبەرە پۆرتوگالیەكەی ئەتلەتیكۆ بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button