ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا بە پارەی دێمبلی یاریزانێکی نوێ دەگوازێتەوە

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بەنیازە داهاتی فرۆشتنی عوسمان دێمبلی ئەستێرە فەرەنسیەکەی بۆ راکێشانی جواو کانسێلۆ ئەستێرەی پورتوگالی بەکاربهێنێت.

لەکاتێکدا بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا هیوایان دەخواست گرێبەستەکە لەگەڵ دێمبلی نوێ بکەنەوە، بەڵام یاریزانەکە بڕیارێکی جیاوازی بۆ داهاتووی خۆی دا.

پاریس سانجێرمان چەند هەفتەیەک پێش ئێستا بڕیاریدا یاریزانێک بۆ شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ بگوازێتەوە، هەڵبژاردەی سەرەکیی بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەش عوسمان دێمبلی بوو.

دانوستانەکان لەگەڵ ئەم ئەستێرە فەرەنسییە لە چەند رۆژی رابردوودا خێراتر بوون و دواجار شەوی رابردوو بە ئۆفەری پاریسییەکان رازی بوو، لە ئیستادا پاریس سانجێرمان دەبێت بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی بڕگەی ئازادکردنی بدات بە بارسێلۆنا.

رۆیشتنی دێمبلی شۆکێکی گەورە دەبێت بۆ بارسا، کە ئەم یاریزانەی بە بەشێک لە پرۆژەی وەرزشی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو و ئامادەبوونی بەهێزی لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ دانابوو. بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند کە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بەنیازن زۆرترین سوود لە داهاتی فرۆشتنی دێمبلی وەربگرن و ئەو یاریزانە بکڕن کە چاڤی پێویستی پێیەتی.

بژاردەی یەکەم بۆ ئەوان جواو کانسێلۆیە کە بارودۆخی باش نییە لە مانچستەر سیتی و پێدەچێت بەهۆی ململانێی لەگەڵ پیپ گواردیۆلا چانسی یاریکردنی لەم تیپە بەدەست نەهێنێت. بە نیازی جێهێشتنی سیتیە و ئەو ئۆفەرەی بارسا باشترین دەرفەت دەبێت بۆی.

بارسێلۆنا پێشتر چاودێری بارودۆخی ئەم بەرگریکارەی کردووە و بەم نزیکانە دەست بە دانوستاندن دەکات بۆ دامەزراندنی و بەهێزکردنی هێڵی بەرگری تیپەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button