فه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان شوێنگرەوەی نەیمار دەستنیشان دەکات

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت بۆ ئەستێرە بەڕازیلییەکەی نەیمار دا سیلڤا.

میدیا جیهانییەکان لەم دواییانەدا باسیان لە خواستی پاریس سان جێرمان کردووە بۆ نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی نەیمار بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێکان و دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە.

رۆژنامەی “ئاس” بڵاویکردەوە، پاریس هێرشبەری پورتوگالی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جواو فیلیکسی کردۆەتە ئامانج بۆ ئەوەی جێگەی نەیمار بگرێتەوە. ئەم رۆژنامەیە رایگەیاند، ئەگەر ئۆفەری گونجاو بۆ نەیمار بگات، ئەوا یانە فەرەنسیەکە بەجێدەهێڵێت.

فیلیکس دەیەوێت ئەتلەتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ گرێبەستێکی سەرنجڕاکێشی بۆ نەهاتووە. هەروەها بڕیاری کۆتایی پاریسیەکان لە دەستی لویس ئێنریکی راهێنەرە نوێیەکەیان دەبێت کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بە فەرمی گرێبەستەکەی رابگەیەنرێت.

میدیاکانی ئیسپانیا جەختیان لەوە کردەوە کە فیلیکس یەکێکە لەو یاریزانانەی کە ئێنریکی سەرسامە پێی، پێشوازی لە گرێبەستەکەی دەکات. یاریزانە باڵە پورتوگالییەکە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوو بە خواستن لە یانەی چێڵسی یاری کردووە و تا هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوامە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button