خوله‌کانی دیکە

مارکا چارەنوسی رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا
دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە بەردەوامی ئەم وەرزە، پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە پۆرتوگالیەکە ئامادەیە بۆ ماوەی حەوت وەرز و تاوەکو ساڵی 2030 پەیوەندی بە یانە سعودیەکە بکات، دوو وەرز وەکو یاریزان یاری بۆ یانەکە دەکات، دواتر وەکو باڵوێزی ئەو وڵاتە کار لەسەر بەدەستهێنانی مافی میوانداری کردنی مۆندیالی 2030 دەکات.

مارکا ئەوەشی بڵاوکردەوە کارگێری یانە سعودیەکە ئامادەیە، بۆ هەر وەرزێک 170 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رۆناڵدۆ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button