ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەكی كرواتیای دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت تواناكانی یۆشكۆ ڤاردیۆڵ بەرگریكاری هەڵبژاردەی كرواتیا بەدەستبهێنێت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی جیهانیدا پێشكەشیكرد.

ڤاردیۆڵی تەمەن 20 ساڵان ئاستێكی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی لە جامی جیهانیدا پێشكەش كرد و توانیان پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەكە بەدەستبهێنن.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە هێڵی بەرگری یانەكەی پتەو بكات و بۆ ئەو مەبەستەش ڤاردیۆڵی دەستنیشان كردووە.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە شانبەشانی ڕیاڵ مەدرید چەندین یانەی خولی ئینگلیزی چاویان لە بەرگریكارەكەی لایپزیگەوە و دەیانەوێت بیگوازنەوە لە سەروو هەموویانەوە چێڵسی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button