ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی باس لە داهاتووی دەکات

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکەن.

راهێنەرە ئیتاڵیەکەی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆ رای ئیتاڵی لەبارەی دەنگۆی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە هاوینی داهاتوو گووتی ” من نازانم ئەم قسانە لە کوێ دێن، من گرێبەستەم لەگەڵ یانەکەم تاوەکو ساڵی 2024 هەیە و هیچ کاتێکیش بیرم لەوە نەکردووەتەوە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێڵم ”.

دوای وازهێنانی تیتێ لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل، دەنگۆی بڵاوبووەوە کارلۆ ئانچێڵۆتی یەکێکە لە پاڵێوراوان بۆ ئەم پۆستە، بەڵام ناوبراو هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button