ئاسیائه‌وروپافه‌ره‌نسامۆندیال

دوو یاریزانی فەرەنسا گەڕانەوە راهێنانەکان

یاریگا
هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 رووبەڕووی ئارجێنتینا دەبێتەوە و هەر یەکە لە ئادریان رابیۆ و ئۆپیمیکانۆ لە نەخۆشیەکانیان رزگاریان بوو.

کەناڵی RMC Sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەکەیان دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی حوشتر بوون، دواجار ئەو نەخۆشیەیان تێپەڕاند و ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان کردووە و، بۆ یاری کۆتایی مۆندیال ئامادە دەبن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بێجگە لەم دوو یاریزانە، کینگسلی کومان ئەویش تووشی ڤایرۆسەکە بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا چاکنەبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button