مۆندیال

پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مەغریب

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مەغریب.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و مەغریب ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە بردنەوەیان لە ئینگلتەرا و هەڵبژاردەی مەغریب بە بردنەوەیان لە پۆرتوگال توانیان خۆیان بگەیەننە ئەم قۆناغە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا:

گۆڵپارێز: هۆگۆ لۆرێس

هێڵی بەرگری: تیۆ هێرناندێز ، ئۆپامیكانۆ ، ڕافایل ڤاران ، جولیس كۆندی

هێڵی ناوەند: ڕابیۆ ، چوامینی ، گریزمان

هێڵی هێرشبردن: ئیمباپێ ، جیرۆ ، دیمبڵی

بابەتی زیاتر

Back to top button