ئه‌وروپائیسپانیا

بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەكەی نەیمار و بارسێلۆنا

یاریگا-

دادگای ئیسپانیا بڕیاری كۆتایی خۆی لە دژی نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەرکرد، لە دۆسیەیەکدا کە تۆمەتبار کرابوو بە ساختەکاری و گەندەڵی لە کاتی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا لە ساڵی 2013.

دادگای ئیسپانیا بڕیاریدا بە بێتاوانی ئەستێرە بەڕازیلیەكە لە تۆمەتەكانی ئەو دۆسیەیەی كە ئاڕاستەی كراوە.

ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی ئاشكرایكرد كە بڕیارەكە چاوەڕوان كراو بووە و دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا سەرجەم تۆمەتەكانی دژی هەریەك لە ساندرۆ ڕۆسێل و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ئۆدیلیۆ ڕۆدریگز سەرۆكی پێشووی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی كە لەو دۆسیەیەدا تێوە گلابوون كێشایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button