بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی ئینگلیزی کێبڕکێ لەسەر واژۆی نەیمار دەکەن

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە جدی بیر لە گواستنەوەی نەیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەکاتەوە.

نەیمار لەم وەرزەدا، لە کۆی 29 یاریدا 18 گۆڵی کرد، بەڵام لە ناوەڕاستی وەرز تووشی پێکان بوو و تاوەکو وەرزی داهاتوو ناتوانێت یاری بکاتەوە.

هەرچەندە گرێبەستی نەیمار لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەر دەچێت، بەڵام گومانەکان لەبارەی مانەوەی لە پاریس زۆرن، بە تایبەت ئێستا یانەکەی پایتەخت لە هەوڵی نوێکردنەوەی پێکهاتەکەیە.

پێگەی فووت مێرکاتۆی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، ماوەیەکە مانچێستەر یونایتد چاوی لەسەر نەیمار داناوە، بەڵام چاوەڕێی یەکلاییبوونەوەی خاوەندارێتی یانەکەیان دەکەن، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە جاسم شێخ حەمەد، گەورە وەبەرهێنەری قەتەری تەواوی پشکەکان دەکڕێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، چێڵسی گرنگی بە نەیمار داوە، تۆد بۆیڵی، سەرۆکی یانە لەندەنییەکە پێشتر سەرسامی خۆی بە نەیمار پیشانداوە، بەڵام بەهۆی رێساکانی یاری خاوێنەوە، بلوز ئەمجارە دەبێ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەی یاریزاناندا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button