مۆندیال

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كرواتیا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كرواتیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

كرواتیا بە بردنەوەیان لە بەڕازیل و ئەرجەنتین بە بردنەوەیان لە هۆڵەندا توانیان خۆیان بگەیەننە ئەو قۆناغە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین:

گۆڵپارێز: ئیمیلیانۆ مارتینێز

هێڵی بەرگری: ناهویل مۆلینا ، نیكۆلاس ئۆتامێندی ، كریستیان ڕۆمێرۆ ، نیكۆلاس تالیافیكۆ

هێڵی ناوەند: دی پاول ، ئینزۆ فێرناندێز ، ماك ئەلیستەر

هێڵی هێرشبردن: دی ماریا ، لیۆنێل میسی ، جولیان ئەلڤارێز

بابەتی زیاتر

Back to top button