ئەفریقائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیال

براکەی ئەمڕابات باس لە یانەی داهاتووی ئەستێرە دەرکەوتووەکەی مەغریب دەکات

سۆفیان ئەمڕابات ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە  و چەندین یانەش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.

نۆردینی برای ئەمڕابات کە ئەویش یاریزانە و یاری بۆ ئەیک ئەسینای یۆنانی دەکات، سەبارەت بە یانەی داهاتووی براکەی  بۆ لێ ئیکویپ وتی ” جامی جیهانی شانۆیەکی گەورەیە هاوشێوەی خولی پاڵەوانەکان و رەنگە گەورەتریش بێت، ئەویش لەو شانۆیە خۆی سەلماندووە.سۆفیان زۆر باش دەگونجێت لەگەڵ شێوازی یاریکردنی پاریس سان جێرمان. هێڵێکی ناوەند بهێننە بەرچاوتان سۆفیان و ڤێراتی تێدابێت. ناسڕ خلێفی ئەگەر ئەم قسانە دەخوێنیتەوە، پێویستە بیگوازیتەوە پاریس!”.

ئەمڕابات رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە سەرکەوتنە مێژووییەکەی مەغریب لە جامی جیهانی بەڵام ناوبراو تا ٢٠٢٤ گرێبەستی لەگەڵ فیۆرەنتینا هەیە و ئەو یانەیە.

چاوەڕواندەکرێت نرخی داواکراوی ڤیۆلا بۆ ئەو یاریزانە سەروو ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button