ئیسپانیا

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی مەغریبی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئیدارەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەرسامن بە تواناكانی عیزەدین ئۆناهی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی مەغریب.

ئۆناهی تەمەن 22 ساڵان یاریزانی یانەی ئەنجیەی فەڕەنسیە و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2026 كۆتایی دێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بارسێلۆنا بە دوای یاریزانێكی نایابدا دەگەڕێت لە هێڵی ناوەند، ئامانجی یەكەمی بێرناردۆ سێلڤا و ئیلكای گوندۆگان یاریزانانی مانچێستەر سیتیە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەستەمە یەكێك لەوان ڕوو لە یانە كەتەلۆنییەكە بكات.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ئێستادا ئیدارەی یانەكە چاویان لە تواناكانی ئۆناهی ناوەڕاستكاری هەڵبژاردەی مەغریبە و تێچووی گرێبەستەكەش لەسەر بارسا كەمترە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button