ئینگلتەرامۆندیال

هاری كەین ژمارەیەكی مێژووی ڕۆنی یەكسان كردەوە

یاریگا-

هاری كەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ژمارەیەكی مێژووی واین ڕۆنی ئەستێرەی پێشووی ئەو هەڵبژاردەیەی یەكسان كردەوە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوویەوە و یاریەكەش لە بەرژەوەندی كەڵەشێرەكان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

گۆڵەكانی فەڕەنسا لە لایەن چوامینی و جیرۆوە تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی ئینگلتەراش هاری كەین بە لێدانی سزا تۆماریكرد.

بە تۆمار كردنی ئەو گۆڵە كەین كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بۆ 53 گۆڵ بەرزكردەوە و بەوەش ژمارەكەی پێشووی ڕۆنی یەكسان كردەوە و شانبەشانی هێرشبەرەكەی پێشوو بوو بە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button