خوله‌کانی دیکە

سانتۆس: رۆناڵدۆ دڵتەنگ بوو، بەڵام بڕیارەکەی پەسەند کرد

یاریگا-
فێرناندۆ سانتۆس، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، دەنگۆکانی ئەم دواییەی سەبارەت بە توڕەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەتدەکاتەوە.

راهێنەرەکەی پۆرتوگال لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر مەغریب گووتی “ لە یاری پێشوو چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکە لەگەڵ دۆم قسەم کرد و، ئەویش لە بڕیارەکە تێگەیشت، بێگومان دڵخۆش نەبوو، بەڵام ئەو بڕیارەکەی قبوڵ کرد، هەرگیز پێی نەوتم کە دەیەوێت جێمان بهێڵێت، دەبێت ئەم دەنگۆیانە ڕابگرین “.

دوای یارییەکەی رابردووی پۆرتوگال، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە رۆناڵدۆ بەهۆی یەدەگبوونی نیگەران بووە و ویستویەتی هەڵبژاردەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button