ئیتاڵیا

رانیێری سامپەدۆریا رەتدەکاتەوە و جەنەوای دەوێت

کلاودیۆ رانیێری ئۆفەرێکی یانەی سامپەدۆریا رەتدەکاتەوە و چاوی لە وەرگرتنی ئەرکی جەنەوا یە.

راهێنەرە بە ئەزموونە ئیتاڵییەکە لە مانگی یەکدا لە واتفۆردی ئینگلیزی دوورخرایەوە و زۆربەی کاتەکانی ٢٠٢٢ی لە ماڵەوە بەسەربرد. سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٧١ ساڵ، بەگوێرەی سکای سپۆرت ناوبراو بەنیاز نیە واز لە کارەکەی بهێنێت.

جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی سکای دەڵێت، رانیێری چانسی ئەوەی هەیە ئەرکی سامپەدۆریا وەربگرێت بەڵام ئەوەی رەتکردووەتەوە و لەبری ئەوە دەیەوێت ئەرکی جەنەوا وەربگرێت. ئەمە لە کاتێکدا جەنەوا لە پلە دووی ئیتاڵیا یاری دەکات و لەم وەرزەدا ئاستییان وەک پێویست نیە.

رانیێری لە ساڵی ١٩٨٦ ـەوە راهێنەرە و ٢٢ جار ئەرکەکەی گۆڕدرا و یانەیەکی تیمێکی دیکەی پێدراوە، لەو ماوەیەدا هەرگیز رووینەداوە لە چوار ساڵ زیاتر لە یانەیەک بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button