ئیتاڵیا

پۆگبا لە گەڕانەوە نزیک بووەتەوە

پاوڵ پۆگبا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ مەشقەکانی یانەی یوڤێنتۆس.

پۆگبا بەهۆی پێکان دەرفەتی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی لەدەستدا و پاش گەڕانەوە بۆ بیانکۆنێری تا ئێستا بەهۆی پێکان بەشداری یانەکانی یۆڤی نەکردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە ئەمریکاوە گەڕاوەتەوە ئیتاڵیا پاش تەواوکردنی یەکەی چارەسەریی و ئامادەیە مەشقە سەرەتاییەکان دەست پێبکاتەوە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ئەگەری ئەوە هەیە ناوبراو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵی بگەڕێتەوە و بەرامبەر کریمۆنێسی و ئۆدێنزی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button