ئاسیائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: فیفا داواکەی فەرەنسای رەتکردەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا، داوای لە فیفا کرد بوو گۆڵەکەی ئانتوان گریزمان بەرامبەر تونس هەژمار بکرێت، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022 بەرامبەر تونس، بە ئەنجامی 0-1 دۆڕا، هەرچەندە ئانتوان گریزمان لە یارییەکە گۆڵێکی کرد، بەڵام ناوبژیوان بە بیانۆی ئۆفساید گۆڵەکەی رەتکردەوە، دوای یارییەکەش فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە، داوای لە فیفا کرد گۆڵەکە هەژمار بکرێت، چونکە ئەو گۆڵ دروست بوو، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو، دوای یارییەکەی بەرامبەر تونس لە قۆناغی شازدە، رووبەڕووی پۆڵەندا بووەوە و ئەو یارییەشیان بردەوە و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button