مۆندیال

لیڤاندۆڤسكی باس لە بەشداریكردنی لە مۆندیالی داهاتوو دەكات

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بەشداریكردنی لە جامی جیهانی داهاتوو دەكات.

هەڵبژاردەی پۆڵەندا ماڵئاواییان كرد لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دوای شكستەكەیان بەرامبەر فەڕەنسا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی شانزەی پاڵەوانیەتیەكە.

لیڤاندۆڤسكی توانی لەو چوار یاریەی هەڵبژاردەكەی ئەنجامیداوە دوو گۆڵ تۆمار بكات.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەدا لیڤاندۆڤسكی سەبارەت بە بەشداریكردنی لە جامی جیهانی داهاتوودا ووتی: لە ڕووی جەستەییەوە لەوە ناترسم، بەڵام ئێمە لە دەرەوەی تۆپی پێ چەندین شتی جیاوازمان هەیە، بۆیە ئەستەمە ئێستا بڵێم بەشداری مۆندیالی داهاتوو دەكەم یان نا.

هەروەها ووتیشی: لە لایەنی وەرزشیەوە ناترسم، بەڵام شتە جیاوازەکان دەتوانن بڕیار بدەن کە ئایا دەبێتە دواین مۆندیال یاخود نا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button