خوله‌کانی دیکە

رافایل لیاو دەیەوێت ریزەکانی ئەیسی میلان جێبێڵێت

یاریگا
رافایل لیاو، هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە لاوەکەی رۆسێنەری ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت. هەروەها ئەو یاریزانە بە ئەگەرێکی زۆریش زستانی ئەمساڵ خولی ئیتاڵیا جێدێڵێت.

مارکای ئەوەشی بڵاوکردەوە کارگێری یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەیان، لەسەر داوای کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر، ئەو یاریزانەیان کردووەتە ئامانج و، یانە ئیتاڵیەکەش داوای 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button