ئاسیائیسپانیامۆندیال

مارکا پێکهاتەی نموونەیی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی بڵاوکردەوە

یاریگا
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا، دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022، پێکهاتەی نموونەیی ئەم قۆناغەی بڵاوکردەوە.

لە پێکهاتەکەی مارکا هەردوو ئەستێرەی جیهانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال، هەروەها لیۆنێل مێسی لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا ناویان لە پێکهاتەکە نیە و، هێلی پێشەوەی پێکهاتەکەش ئێمباپێ لە فەرەنسا، گاکپۆ لە هۆڵەندا و هەروەها دۆئان لە ژاپۆن سەرکردایەتی دەکەن.

هێلی ناوەڕاستی هەڵبژاردەکەش پێک دێت لە کاسێمیرۆ لە بەڕازیل، برۆنۆ فێرناندێز لە پۆرتوگال و گریزمان لە فەرەنسا. هەروەها هێلی بەرگریش ئەشرەف حەکیمی لە مەغریب و سۆوتار لە ئوستوڕالیا و گڤاردیۆل لە کڕواتیا و هەروەها جۆردی ئالبا لە ئیسپانیا پێک دێن و گۆڵپارێزیش چیزنی دیاریکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button