ئه‌مریکامۆندیال

پزیشکی بەڕازیل باسی پێکانەکەی نێیمار دەکات

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەمڕۆ چارەنوسی بۆ یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.

رۆدریگۆ لاسمار، پزیشکی هەڵبژاردەی بەڕازیل لەبارەی پێکانەکەی هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەڵێت “ ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی یەکەی مەشق و ئامادەکارییەکان، چارەنوسی نێیمار یەکلایی دەبێتەوە، ئەگەر توانی بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکات بەبێ کێشە، ئەو کات بڕیاری لەسەر دەدەین “.

نێیمار بەهۆی ئەو پێکانەی لە قاچی تووشی بووە، دوو یاری رابردووی هەڵبژاردەکەی لە مۆندیالی قەتەر، بەشداری نەکردووە و گومان لە بەشداری کردن بۆ یاری بەرامبەر کۆریای باشووریش هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button