ئەفریقامۆندیال

راهێنەری غانا دەستی لەکار کێشایەوە

یاریگا-ئۆتۆ ئادۆ راهێنەری هەڵبژاردەی غانا چووە لیستی ئەو راهێنەرانەی پاش ماڵئاواییکردنیان لە جامی جیهانی راستەوخۆ دەستییان لەکار کێشاوەتەوە.

ئۆتۆ لە مانگی سێی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی کاتی بووە راهێنەر کاتێک میلۆڤان راییڤاچ لەکارەکەی دوورخرایەوە، بەڵام دواتر توانی غانا بگەیەنێتە کۆتاییەکانی جامی جیهانی و بەو هۆیەوە متمانەی پێدرا رابەرایەتی ئەو وڵاتە بکات لە مۆندیالی قەتەڕ.

لە میانەی پاڵەوانێتییەکەدا غانا شکستی بە کۆریای باشوور هێنا بەڵام بەرامبەر پۆرتوگال و ئۆرۆگوایی دۆڕا و ماڵئاواییان کرد.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووس، ناوبراو دەگەڕێتەوە ئەرکەکەی وەک یاریدەدەری راهێنەر لە یانەی بۆروسیا دۆرتموندی ئەڵمانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button