ئیتاڵیا

رەنگە دێل پیێرۆ جێگەی نێدڤد بگرێتەوە لە یوڤێنتۆس

یاریگا-جیانلوکا فێرێرۆ سەرۆکی نوێی یانەی یوڤێنتۆس بەنیازە ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ بکاتە جێگری سەرۆک لە جێگەی پاڤێڵ نێدڤد.

بەگوێرەی هەواڵێکی گازیتا دیلۆ سپۆرت، دوای ئەوەی بۆرد و سەرۆکی ئێستای یۆڤی دەستییان لەکار کێشایەوە، لە ئێستادا فێرێرۆی سەرۆکی نوێ سەرقاڵی دانانی بۆردێکی نوێیە بۆ خانمە پیرەکە و دێل پیێرۆش  لەنێو بژاردەکانیان دایە ئەگەر هاتوو رێکبکەون. بەڵام خودی ئەفسانە مێژووییەکەی یۆڤی ئەوەی رەتنەکردبووەوە بگەڕێتەوە یانەکە پاش دەستلەکارکێشانەوەی ستافی پێشوو.

بۆردی نوێی بەڕێوبەرانی یۆڤی وابڕیارە لە ١٨-١دا دەستبەکارببن و یانەکە پەڕەیەکی تازە هەڵدەداتەوە پاش تێوەگلانی سەرۆک و بەڕێوبەرانی پێشوو لە کەیسی گەندەڵی و ساختەکردنی هەژمارەکانی یانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button