ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

لیستی یاریزانانی پاریس سانجێرمان بۆ گەشتەکەی چین بڵاوکرایەوه

یاریگا
توماس توخێل، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا ناوی 33 یاریزانی یانەکەی بۆ گەشتەکەی چین بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو بڵاوکردەوە.

ماڵپەری شازادەکان ناوی ئەو 33 یاریزانەی بڵاوکردەوە کە بریارە ئەمڕۆ گەشتی چین بکەن بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو، ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم لیستەدا ناوی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بڕازیلیش هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دەنگۆیەکی بەهێز بۆ گەڕانەوەی یاریزانە بڕازیلیەکە هەیە بۆ بارسێلۆنا. ئامادەکارییەکان شازدەکان تاوەکو چواری مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button