
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 30 / 11 / 2022 لە یارییەکانی دوا ڕۆژی گەڕی حەفتەمی خولی نایابی عێڕاق، یانەی هەولێر لە یاریگای کەربەلای نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی یانەی دیوانیە ببێتەوە.
هەولێر دوێنێ لە کەربەلا دوایین مەشقی خۆی ئەنجامدا و سەرجەم یاریزانەکان بۆ ئەم یاریە ئامادەن تەنها یاریزان ( بڕۆنۆ ئۆلیڤێڕا ) نەبێت بە هۆی پێکانی لە یاری ڕابردوو بەرامبەر یانەی شوڕتە ئەستەمە بتوانێت بەشداری یاریەکەی ئەمڕۆ بکات.
ئامار و داتای مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر دوو یانە بەمشێوەیە:
هەردوو یانەی هەولێر و دیوانیە لە مێژووی خۆیاندا (22) جار رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە
22 یاری
8 بردنهوه بۆ ههولێر
7 بردنهوه بۆ دیوانیه
7 یهكسان بوون
یانهی ههولێر 24 گۆڵی له یانهی دیوانیه كردووه.
یانهی دیوانیه 25 گۆڵی له یانهی ههولێر كردووه.
گهورهترین بردنهوهی ههولێر له دیوانیە: بە ئەنجامی 4-2 بوو، له خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی دووەم، وەرزی 2021-2022 لە رێکەوتی 2022/3/2، لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری.
گهورهترین بردنهوهی دیوانیە له ههولێر: 4-1، یاریگای دیوانیه، 19/11/1992، خولی نایابی عێڕاق، قۆناغی یهكهم، وهرزی 1992-1993.
یەکەم یاری نێوان هەردوو یانە: دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتی 1982/12/18 لە قۆناغی دووەمی جامی عێڕاق بۆ وەرزی 1982-1983 لە یاریگای کەشافە لە بەغدا کە تیایدا یانەی دیوانیە بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە (6-5) توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسان بوون.
دوایین یاری نێوان هەردوو یانە: لە میانەی یارییەکانی خولی نایابی عێراقی وەرزی رابردوو 2021-2022 بوو لە رێکەوتی 2022/3/2 تیایدا یانەی هەولێر بە ئەنجامی 4-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە ناو یاریگای فەڕەنسۆ هەریری.