ئاسیا

وریا غەفوری ئازاد کرا

یاریگا
وریا غەفوری، یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە دەستگیر کرا، ئەمڕۆ سێ شەممە بە کەفالەت ئازاد کرا.

ئاژانسی میزان سەر بە حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی یاریزانە کوردەکەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کرا، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە کەفالەت ئازاد کرا.

وریا هەفتەی رابردوو بە بیانۆی ئەوەی بە خراپی باسی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێران کردووە و، بەردەوام پشتگیری خەڵک ناڕازی دەکات، لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کرا.

Back to top button