ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەکوردستان

راهێنەری هەولێر وریا غەفوری ناوێت

یاریگا
نزار مەحروس، راهێنەری یانەی هەولێر پێناچێت رازی بە گواستنەوەی وریا غەفوری بەرگریکاری کوردی پێشووی یانەی ئیستیقلالی ئێران بێت.

یاریگانێت زانیویەتی راهێنەری سوری یانەی هەولێر بە گواستنەوەی بەرگریکارە کوردەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران رازی نیە، لەبەر ئەوەی یاریزانەکە تەمەنی هەڵکشایەوە و پێیوایە لە بڕی ئەو یاریزانە، باشترە دوو یاریزانی گەنج بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

وریا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیستیقلال کۆتایی هات و یانە ئێرانیەکە ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە یانەی هەولێر هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

Back to top button