ئینگلتەرا
ئێمری ئاوبامیانگ ولاکازێت بە نێیمار و ئێمباپێ بەراورد دەکات
یاریگا-
یونای ئێمری راهێنەری یانەی ئارسناڵ ستایشی ئاستی پیێر ئێمیریک ئاوبامیانگ و ئەلیکساندەر لاکازێت دەکات.
دوو هێرشبەرە نوێیەکەی گەنەرز لەم وەرزەدا لە نێوان خۆیاندا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ٣٧ گۆڵیان تۆمارکردووە.
ئێمری وتی “لە ڤالەنسیا راهێنەرایەتی دەیڤد ڤیا و سۆڵدادۆ و تۆرێس و مۆریانتس و ئادوریزم کردووە، لە سیڤیلیا باکا و گامیێرۆ، لە پاریسیش ئێمباپێ و کاڤانی و نێیمار. لێرەش ئاوبامیانگ و لاکام هەیە کە دووانەیەکی نموونەیین و لە باشترینەکانن، بەڵام دەبێت باشتر تۆپ بگوازینەوە و هەلی گۆڵی زیاتریان بۆ بڕەخسێنین”.
ئارسناڵ لە ئێستادا لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پریمەرلیگدایە و ئەمڕۆش روبەرووی ئێڤەرتۆن دەبێتەوە، لە باری بردنەوەیدا دەگەڕێتەوە پلەی سێهەم،