ئیتاڵیا

مۆراتی: گەڕانەوەی لوکاکو فێڵ بوو لە ئینتەر کرا

یاریگا-ماسیمۆ مۆراتی سەرۆکی پێشووی ئینتەرمیلان پێی وایە گەڕانەوەی رۆمیلو لوکاکو فێڵێک بووە لە ئینتەر کراوە.

هێرشبەرە ٢٩ ساڵەکە تەنها لە پێنج یاری ئەم وەرزەدا بەشداری کردووە پاش گەڕانەوەی بە خواستن لە چێڵسییەوە بەرامبەر بە ٨ ملیۆن یۆرۆ.

مۆراتی بۆ کەناڵی جیانلوکا رۆسی لە یوتیوب وتی “ئێمە لەبیرمان کرد کە ئینتەر بە بێ ئەویش، هەموو شتێکی هەبێت. گەڕانەوەی فێڵێکی گەورە بوو چونکە وەک ئەوەیە تا ئێستا یاری نەکردبێت”.

سەرۆکەکەی پێشوو وتیشی “ئینزاگی راهێنەر کارێکی باش دەکات و سەرەڕای رەخنەکان پێویستە بمێنیتەوە چونکە تیمەکەی بە باشی خۆیان بۆی ماندوو دەکەن”.

ئینتەر لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دێت و لوکاکوش جگە لە یارییەکانی یانەکەی، لە یەکەم یاری جامی جیهانی لەگەڵ بەلجیکا بەشدارنەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button