ئاسیائه‌وروپافه‌ره‌نسامۆندیال

فەرەنسا دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا

یاریگا
ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارک و فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوەو، لە کۆتاییدا فەرەنسا یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.

فەڕەنسا دوای بردنەوەی یەکەم لە گەڕی یەکەمی مۆندیالی ٢٠٢٢ـی قەتەر بەرامبەر ئۆستۆڕالیا، ئەمجارەیان ڕووبەڕوی دانیمارک بووەوە، لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە. سەرەتا لە خولەکی ٦١ کلیان ئێمباپێ گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی پاڵەوانی مۆندیالی ڕابردوو تۆمار کرد، پاشان لە خولەکی ٦٨ کریستیان ئێریکسێن گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ دانیمارک تۆمار کرد، ئێمباپێ لە خولەکی ٨٦ گەڕایەوە و توانی گۆڵ دووەم و خۆی هەڵبژاردەکەی بکات.

بەم بردنەوەیە فەرەنسا کۆی خاڵەکانی لە کۆمەڵەی چوارەم گەیاندە شەش خاڵ و گەیشتنیان بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەر کرد. دانیمارکیش چاوەڕێ کۆتا یاریی بەرامبەر ئوستورالیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button