ئه‌وروپا

مباپێ ڕەتیكردەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس نوێ بكاتەوە

یاریگا- ڕۆژنامە فەڕەنسیەكانی ئەمڕۆ ئەوەیان ئاشكرا كرد كەوا ئەستێرەی پاریس سان جێرمان كیلیان مباپێ نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەڕەنسیەكە نوێ بكاتەوە.

ڕۆژنامەی لو پاریسیان ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا یاریزانەكە لە داهاتوودا ئامانجێكی دیكەی هەیە.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كەوا یاریزانەكە دەیەوێت ڕۆڵی سەرەكی هەبێت لە یانەكە دوای ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی پێشوو پێشكەشی كرد.

هەروەها لە ڕاپۆرتێكی هەمان ڕۆژنامەدا هاتووە كیلیان مباپێ دەیەوێت خۆی ڕۆڵی سەرەكی هەبێت و خۆی لێدانە سزاكان جێ بە جێ بكات، كە ئەگەر وەرزی پێشوو خۆی لێدانە سزاكانی جێ بە جی بكردایە ئەوا دەبوویە خاوەنی پێڵاوی ئاڵتونی.

بابەتی زیاتر

Back to top button