ئه‌وروپائینگلتەرا

چێڵسی بە مەرجێك ئامادەیە ڕۆناڵدۆ بگوازێتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی چێلسی ئینگلیزی ئامادەیە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بگوازێتەوە ڕیزەكانی لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

دوای چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ مۆرگان پێشبینی دەكرێت كریستیانۆ نەگەڕێتەوە ڕیزەكانی شەیتانە سوورەكان.

ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشكرایكرد چێڵسی ئامادەیە لە گواستنەوەكانی زستانەدا دۆن بگوازێتەوە ڕیزەكانی بەڵام بە مەرجێك پێشتر گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد هەڵبوەشێنێتەوە.

لە ئێستادا دۆن لەگەڵ هەڵبژاردەكەیەتی بەمەبەستی بەشداریكردن لە یاریەكانی جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button