ئه‌وروپا

بێنزیما خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بردەوە

یاریگا-

لیژنەی ڕێكخەرانی خەڵاتی گلۆب سۆكەر لە ئاهەنگێكدا كە لە ئیمارات بەڕێوەچوو خەڵاتی باشترینەكانی ساڵی 2022ی ئاشكرا كرد.

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2022ی لەلایەن گلۆب سۆكەرەوە بردەوە.

هەریەك لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لیۆنێل میسی ، سادیۆ مانێ و كەریم بێنزیما ڕكابەری بەدەستهێنانی خەلاتەكەیان دەكرد.

دواجار ئەستێرەكەی مێرینگی و خاوەنی باڵۆندۆری ئەمساڵ توانی خەڵاتەكە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button