ئه‌وروپا

ڕیاڵ مەدرید خەڵاتی باشترین یانەی ساڵی بردەوە

یاریگا-

لیژنەی ڕێكخەرانی خەڵاتی گلۆب سۆكەر لە ئاهەنگێكدا كە لە ئیمارات بەڕێوەچوو خەڵاتی باشترینەكانی ساڵی 2022ی ئاشكرا كرد.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خەڵاتی باشترین یانەی بۆ ساڵی 2022 بردەوە.

ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ هەریەك لە یانەكانی هیلالی سعودی ، ویدادی مەغریبی، لیڤەرپول ، مانچێستەر سیتی و پاریس سان جێرمان ڕكابەری دەكرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی گلۆب سۆكەر بۆ باشترین یانەی ساڵ.

دوا جار یانە شاهانەكە كە چەندین نازناوی لە وەرزی ڕابردوودا بردەوە لەوانە چامپیۆنزلیگ، خولی ئیسپانی و سوپەری ئیسپانیا توانی ئەو خەڵاتەش بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button