مۆندیال

فەرمی:مانێ بەشداری هیچ یاریەكی مۆندیال ناكات

یاریگا-

پزیشكی هەڵبژاردەی سەنیگال بارودۆخی سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەكەیان ئاشكرا دەكات پێش یاریەكانی جامی جیهانی.

ئالیۆ سیسێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سەنیگال بڕیاریدا كە مانێ بانگهێشتی لیستی كۆتایی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی بكات بەلام پزیشكی هەڵبژاردەكەیان ئاشكرایكرد كە یاریزانەكە ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی بكات.

هەژماری فەرمی سەنیگال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد كە مانێ بە شێوەیەكی فەرمی ناتوانێت بەشداری یاریەكانی مۆندیال بكات.

بەپێی بەیاننامەكەی سەنیگال ئەستێرەكەی بایرن میونشن  پێوویستە نەشتەرگەری ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button