ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

میسی: چێژ لە هەموو شتێك وەردەگرم لە پاریس

یاریگا-

لیۆنێل میسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئاشكرایكرد كە لەپاریس دڵخۆشە و چێژ لە هەموو شتەكان وەردەگرێت.

لە لێدوانیدا بۆ هەژماری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور لیۆ ووتی: ئێستا پاریسم زۆر زیاتر خۆشدەوێت، لە وەرزی یەكەممدا گۆڕانكاریەكی گەورە ڕوویدا و شتەكان زۆرلە ناكاو بوون ئامانجی من ئەوە نەبوو بارسێلۆنا جێبهێڵم هەموو شتێك لە ناكاو ڕوویدا.

بەردەوام بوو ووتی: دوای ئەو ماوە سەختە، ئێستا دڵخۆشم كە لێرە دەژیم من و خێزانەكەم چێژ لە پاریس وەردەگرین.

هەروەها ووتیشی: وەرزی یەكەمم زۆر سەخت بوو ، تەواوی ژیانم لە بارسێلۆنا بووم هەرگیز ئەزمونی ڕۆشتنم بۆ شوێنێكی دیكە نەبووە، زۆر بەخێرایی شتەكان ڕوویدا، خۆمان لە شوێنێكی نوێ دۆزیەوە ، جێگایەكی جیاواز، زمانێكی جیاواز، تۆپی پێیەكی جیاواز، كلتورێكی جیاواز، بەبۆنەی ئەو شتانەوە لە سەرەتادا سەختی زۆر هاتە ڕێگامان، بەڵام ئێستا چێژ لە هەموو شتێك وەردەگرین.

بابەتی زیاتر

Back to top button