خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ تووشی نەخۆشی بووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەهۆی نەخۆشی بەشداری راهێنانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆی هەڵبژاردەکەی نەکرد.

برۆنۆ ئاندرێد رۆژنامەنوسی پۆرتوگالی بڵاویکردەوە، گۆكاری مێژووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ئازاری گەدە نەیتوانی بەشداری راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی بکات، وەکو ئامادەکاری بۆ دوایین یاری دۆستانە کە بڕیارە سبەی رووبەڕووی هەڵبژاردەی نایجیریا ببنەوە، بۆیە دۆن بەشداری ئەو یارییە ناکات.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوای ئەم یتارییە گەشتی قەتەر دەکات بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2022 کە بڕیارە لە کۆمەڵەی هەشتەم رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئۆرگوای و غانا و کۆریای باشوور ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button