ئاسیائه‌وروپاجیهانمۆندیال

ئینفانتینۆ داوای ئاگربەست لە رووسیا و ئۆکرانیا دەکات

یاریگا
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2022 داوا لە سەرکردەکانی رووسیا و ئۆکرانیا دەکات جەنگی نێوان هەردوو وڵات بوەستێنن.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی فیفا سەرۆکی ئەو رێکخراوە پەیامێک ئاراستەی سەرکردەکانی هەردوو وڵات دەکات و داوایان لێدەکات، لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی قەتەر ئاگربەست رابگەینن و واز لەو جەنگە خوێناویەی نێوانیان بێنن کە بەم هۆیەوە سەدان کەس بونەتە قوربانی.

ئەم داوایەی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ جیهان لە کاتيکدایە، سەرەتاکانی ئەمساڵ بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هەڵبژاردەی تۆپی ئەم وڵاتە لە مۆندیال بێ بەش کرا.

Back to top button