ئه‌وروپائینگلتەرا

بایرن میونشن گفتۆگۆكانی دەستپێكرد بەمەبەستی گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی بەڕیتانیا چەند زانیاریەكیان سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا كریستیانۆ هێرشیكردە سەر یانەكەی و ئیدارەی یانەكەی لەگەڵ تین هاگی ڕاهێنەر.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكرد كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن گفتۆگۆیان كردووە هەفتەی ڕابردوو.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بەڕێوەبەرانی یانە باڤارییەکە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا سەفەری ئینگلتەرایان كردووە بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی دۆن لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button