ئه‌وروپائینگلتەرا

بەیاننامەی فەرمی مانچێستەر یۆنایتد سەبارەت بە لێدوانەكانی ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی ئەو یانەیە بڵاوكردەوە.

كریستیانۆ لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا هێرشدەكاتە سەر ئیدارەی مانچێستەر یۆنایتد و تین هاگ بەهۆی ئەو هەڵسوكەوتەی پێشتر كردوویانە لەگەڵیدا.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی شەیتانە سورەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی فەڕمیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:

” یانەكە دوای پشتڕاستكردنەوەی تەواوی ڕاستیەكان وەڵامی دەداتەوە، لە ئێستادا تاكە سەرنجمان لەسەر ئامادەكاریەكانمانە بۆ نیوەی دووەمی وەرز و بەردەوامی بوونە لەسەر ئەو پێكەوە بوون و باوەڕ و هاوكاریەی كە لە نێوان یاریزانان و بەڕێوەبەر و هاندەراندا هەیە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button