ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا وەڵامی دەنگۆی گەڕانەوەی میسی دەداتەوە

یاریگا-

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وەڵامی دەنگۆی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی بۆ یانەكەیان دەداتەوە.

لە هاوینی ساڵی ڕابردوودا لیۆنێل میسی ڕیزەكانی بارسێلۆنای بەرەو پاریس سان جێرمان بەجێهێشت دوای تەواو بوونی گرێبەستەكەی.

لاپۆرتا لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردووەتەوە  سەبارەت بە گەڕانەوەی میسی لە ساڵی 2023 ووتی: میسی دەزانێت كە بارسێلۆنا هەموو كات ماڵی خۆی بووە.

میسی لەم وەرزەدا ئاستێكی نایابی لەگەڵ یانەكەی پێشكەشكردووە بە جۆرێك لەم وەرزەدا بەشداری لە حەڤدە یاریدا كردووە توانیویەتی یانزە گۆڵ تۆمار بكات و چواردە گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button