ئه‌وروپائیسپانیا

پیكێ هۆكاری وازهێنانی لە یاریكردن ئاشكرا دەكات

یاریگا-

جیرارد پیكێ، بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا هۆكاری وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ئاشكرا كرد.

پێشتر پیكێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرت پیكێ ووتی: هۆکارەکان زۆرن، هەمووان دەزانن کە لە سەرەتای وەرزدا دانیشتنێکم لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر ئەنجامدا و پێی وتم کە یاریکردنم وەک یاریزانی سەرەکی ئەستەم دەبێت.

هەروەها ووتیشی: لە سەرەتادا زۆر سەخت بوو بۆ من، پێشتر ووتبووم كاتێك هیچ گرنگیەكم نەما ئەوا دەڕۆم، ئەگەر پێكانەكانی هێڵی بەرگری نەبوایە ئەوا زووتر بڕیاری وازهێنانم دەدا.

بەردەوام بوو ووتی: پێشتر ئەو هەستەم نەبووە، بەڵام كە بینیم و هەستم كرد كە شوێنێك بۆ من نەماوە ئەوا ئەو بڕیارەم دا، بەڵام بەهۆی پێكانەكان لە هێڵی بەرگری بڕیارمدا تا كاتی پشووی مۆندیال بمێنمەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button