ئەفریقامۆندیال

سادیۆ مانێ ناتوانێت بەشداری مۆندیال بكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بكات.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر ڤێردەر برێمەن مانێ تووشی پێكان هات و لە خولەكی 20 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی بووە مانێ ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بكات كە وا بڕیارە 11 ڕۆژی دیكە دەست پێبكات.

هەڵبژاردەی سەنیگال لە كۆمەڵەی یەكەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی قەتەڕ ، ئیكوادۆر و هۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button