ئه‌وروپائینگلتەرامۆندیال

جەیمس بانگهێشتی مۆندیال ناکرێت

یاریگا
رێس جەیمس، بەرگریکاری بالی راستی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی چێڵسی بانگهێشتی مۆندیالی قەتەر ناکرێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە و چاوەڕێ دەکرێت پێش مۆندیال بگەڕێتەوە، بەڵام ناوبراو لەلایەن گاریس ساوسگێت راهێنەری هەڵبژاردەکەی ئاگادار کراوەتەوە بانگهێشتی مۆندیالی 2022 ناکرێت و لە شوێنی ئەو یاریزانی دیکە بانگهێشت دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بڕیارە سبەی پێنج شەممە راهێنەری هەڵبژاردەکەیان لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ مۆندیال بڵاوبکاتەوە.

Back to top button