ئه‌وروپائیسپانیا

پەیامی ماڵئاوایی جیرارد پیكێ

یاریگا-

جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەكەی كرد.

بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەلمیریای كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سیانزەیەمی خولی ئیسپانیا.

بەشێوەیەكی فەرمی بەرگریكارەكەی كەتەلۆنیا بڕیاری وازهێنانی لە یاریكردن دا.

لە دوای یاریەكە پیكێ بۆ هاندەرانی كامپ نۆو ووتی: سەرەتا دەمەوێت سوپاسی ئێوە بکەم کە ئەمڕۆ هاتوون، هەروەها هاوکاران و ستاف و پزیشکان و هەموو ئەو کەسانەی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یارمەتیمان دەدەن، سوپاسی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەکەم بۆ ئەو هەمووە ساڵە.

هەروەها ووتیشی: پێموایە لە داهاتوودا جارێكی دیكە دەگەڕێمەوە، بۆیە ئەمە ماڵئاوایی نیە ، من لێرە لەدایك بووم، هەر لێرەش دەمرم.

بابەتی زیاتر

Back to top button