ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

زێدان ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی فەڕەنسا وەردەگرێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەردەگرێت، دوای یاریەكانی جامی جیهانی.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو سێرجیۆ ڤالنتین دووپاتیكردەوە كە زێدان دوای یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەردەگرێت، بە بێ گوێدانە ئەنجامەكانی هەڵبژاردەكە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد ڕێككەوتێكی تەواو لە نێوان یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا و زێدان هەیە، لە مانگی یەك ڕاگەیاندنی فەڕمی دەبێت.

زێدان 301 یاری وەك ڕاهێنەر ئەنجامداوە توانیویەتی لە 190 یاری براوە بێت و 63 یەكسان بوون 48 شكست ، 657 گۆڵیان تۆمار كردووە و 310 گۆڵیان لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button