ئه‌وروپائیسپانیا

دواین لێدوانەكانی پیكێ بۆ بارسێلۆنا

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

بەرگریكارە 35 ساڵانەكەی بارسێلۆنا لە پارچە ڤیدیۆیەكدا كە لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دایناوە ئاشكرایكرد یاری ڕۆژی شەممە لە كامپ نۆو كۆتا یاری دەبێت.

لە دواین لێدوانەكانیدا بۆ بارسێلۆنا پیكێ ووتی:

” کۆلیس، من پیکێم، لەم چەند هەفتەیەی دواییدا خەڵکانێکی زۆر باسی منیان کرد، منیش هیچم نەوت، بەڵام ئێستا باسی خۆم دەکەم، منیش وەک زۆرێک لە ئێوە هاندەری بارسا بووم و لە خێزانێکی خۆشەویستی تۆپی پێدا گەورە بووم .

لە منداڵیمدا نەمدەویست یاریزانی تۆپی پێ بم، حەزم دەکرد یاریزانی بارسا بم.

ئەم شەممەیە دوا یاریم دەبێت لە کامپ نۆ، دوای ئەوەش تەنها هاندەرێکی ئاسایی بارسا دەبم و هانی یانەكەم دەدەم.

خۆشەویستیم بۆ یانەکە دەگوازمەوە بۆ منداڵەکانم ، وەک چۆن خێزانەکەم بۆ منیان کرد، ئێوەمن دەناسن، درەنگ یان زوو دەگەڕێمەوە، لە کامپ نۆ دەتانبینمەوە، ڤیسكا بارسا بۆ هەمیشە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button