ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

مانوێل نۆیەر ئاشكرایكرد كە پێشتر تووشی شێرپەنجە بووە

یاریگا-

مانوێل نۆیەر ، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕایگەیاند كە لە پێشتردا تووشی شێرپەنجە بووە.

گۆڵپارێزەكەی مانشافت لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند كە لە ڕابردوودا تووشی شێرپەنجەی پێست بووە.

نۆیەری تەمەن 36 ساڵان دووپاتیكردەوە كە سێ نەشتەرگەری بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە دوای ئەوەی دەركەوتووە كە تووشی شێرپەنجەی پێست بووە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی چاوەڕوان دەكرێت مانوێل نۆیەر بەتەواوی ئامادە بێت بۆ یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ، كەوا بڕیارە لە بەرواری 20ی ئەم مانگە یاریەكانی  دەست پێ بكات.

نۆیەر لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان لەگەڵ بایرن بەشداری لە 13 یاریدا كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button