ئه‌وروپائیسپانیا

گاتۆزۆ: بردنەوەی بارسێلۆنا دادپەروارانە نەبوو

یاریگا-

جینارۆ گاتۆزۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڤالینسیای ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە شكستەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا.

ڤالینسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە دوای یاریەكە گاتۆزۆ ووتی: من لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێز قبوڵ دەكەم كاتێك ووتی تیمەكەم باشتر بووە ، چونكە من زۆر ڕێزی دەگرم و هەر واش دەبێت ، بەڵام من هاوڕای بۆچوونەكەی ئەو نیم.

هەروەها ووتیشی: بەداخم بۆ ئەو شكستە بەتایبەت لە كاتێك كە یاریگای خۆت پڕ هاندەر بووە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ڕیزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانی دێت و ڕیاڵ مەدریدیش بە ئەنجامدانی یاریەك كەمتر و كۆكردنەوەی هەمان ژمارەی خاڵ لە پلەی دووەم دێت ، ڤالینسیا بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ڕیزبەندی دەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button